كەشوهەوا

ئەمڕۆش گەرمە و كەمێك تۆز و خۆڵیشی هەیە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

پێشبینییەكانی كەشوهەوا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە و مەودای بینینیش كەمترە لە چاو رۆژانی دی، چونكە كەشەكە كەمێك تۆز و خۆڵی هەیە.

بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاراستەی (با)یش بەرەو باكووری رۆژئاوایە.

هەروەها خێرایی با مامناوەندە و 15-20 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا، هەروەها مەودای بینین 8-10 كیلۆمەترە.

پلەكانی گەرماش بەم جۆرە دەبن:
هەولێر: 43
سلێمانی: 41
دهۆک: 42
کەرکوک: 47
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 42
سۆران: 42
حاجی ئۆمەران: 31
گەرمیان: 47