مانگێکی قەرەباڵغ بووە

هەموو رۆژێک 16 کەس لە سەنتەری تیشکەکەی سلێمانی بوون

+964

ژووری هەواڵ

سەنتەری تیشک لە سلێمانی مانگێکی قەرەباڵغی بەڕێکردووە، مانگی پێشوو 476 کەس رێیان تێی کەوتووە بە نزیکەیی بۆ هەر رۆژێ 16 کەس دەکات.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی تازە ئەو ئامارەی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت ئەمە لە ماوەی نێوان 1 بۆ 30ی حوزەیران کۆکراوتەوە، وردەکارییەکەی بەم شێوەیەیە:

– رەگەزی نێر: 257 کەس
– رەگەزی مێ: 219 کەس
– سەروو 65 ساڵ: 125 کەس
– تەمەنی 45 بۆ 65 ساڵ: 137 کەس
– تەمەنی 20 بۆ 44 ساڵ: 113 کەس
– خوار 20 ساڵ: 101 کەس

بەپێی حیساب و کیتابی تەندروستی ئەم چارەخوازانە سیتی سکان و تیشکی ئاسایی و رەنگاوڕەنگ و سۆنەر و MRIیان بۆ کراوە.

تەندروستی سلێمانی؛ ئەمبوڵانسی هەیە بۆ فیلمی دیکەش

تەندروستی سلێمانی؛ ئەمبوڵانسی هەیە بۆ فیلمی دیکەش