تەنیا ئەم ئێوارەیە
سەگی بەڕەڵا 13 کەسیان لە کەرکوک بریندار کرد
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە دوو گەڕەکی جیاواز لە شاری کەرکوک، سەگی بەرەڵا پەلاماری 13 هاوڵاتییان داوە و برینداری كردوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7.7.2024 لە گەڕەکی شۆرجە و بە دیاریکراوی لە نزیک بەنزینخانەی شۆرجە، سەگی بەڕەڵا چووتە ماڵێکەوە و سێ کەسی لە ماڵەکە بریندارکردووە، یەکیک لە بریندارەکان منداڵێکی تەمەن حەوت مانگە.
هەروەها لە گەڕەکی حورییە و لە نزیک مزگەوتی رزگاری، سەگ پەلاماری پێنج کەسی دیکەیان داوە و برینداریان كردوون.
سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە 964ـی وت، نەخۆشخانەی ئازادی پێشوازی لە بریندارەكان کردووە و هەروەها نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی پێشوازی لە 4 بریندار كردووە.
وتیشی، “تەمەنی ئەو کەسانەی بریندار بوون لە نێوان 7 مانگ بۆ 40 ساڵە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە”.
هاوڕێ سەمەد، بەرپرسی لیژنەکانی قایمقامیەتی کەرکوک بە 964ـی وت، لە دوایین ئامار لیژنەی نەهێشتنی سەگی بەرەڵا توانیویەتی 150 سەگ بگرێت و بیانگوازێتەوە بۆ شەڵتەری تایبەت بە سەگی بەڕەڵا لە ناحیەی لەیلان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
سەگ پەلاماری چوار هاوڵاتی داوە و برینداری کردوون
سەگ
خواردنیشیان پێدرا
سەگەکانی عەربەت چارەسەر دەکرێن
عەربەت سکاڵای جوڵاند
شارەوانی سلێمانی بەهۆی سەگە گەڕەکانەوە سکاڵا باران دەکرێ
رۆژانه زیاتر له 2 حاڵهت تۆمار كراوه
له ههولێر حاڵهتهكانى پێوهدانى مار و دووپشك سهریههڵدایهوه
سلێمانی