بۆ ماسی گرتن چووبوو

کەسێکی نیپاڵی لە زێی گەورە خنکا

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

رۆژی هەینی 5.7.2024 کاتژمێر 8:15 دەقەی شەو، هاوڵاتییەکی نیپاڵی بەمەبەستی ماسی گرتن دەچێتە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات، بەڵام بەسەلامەتی نەگەڕایەوە.

ئامانج محەمەد، ئەفسەر لەبەرگری شارستانی خەبات بە 964ـی وت، ئەو هاوڵاتییە نیپاڵییە تەمەنی 35 ساڵ دەبێت و بۆ ماسی گرتن چووەتە سەر زێی گەورە و پاشان کەوتووەتە ناو زێیەکە.

وتیشی، رۆژی رابردوو واتە شەممە 6.7.2024 تیمەکانمان ئاگادار کراونەوە کە حاڵەتێکی خنکان روویداوە لەسەر زێی گەورە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 7.7.2024 تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

هاوڵاتییەکە پیشەی کاسبە و دانیشتووی عەنکاوەی پارێزگای هەولێرە.

لەمساڵدا تا ئێستا لە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات چوار حاڵەتی خنکان هەبووە، تا ئێستا تەرمی منداڵێکی 14 ساڵان کە مانگێکە خنکاوە نەدۆزراوەتەوە.

پێداچوونەوە: سۆما حەکیم زادە

لە مەلەوانگەیەکی هەولێر منداڵێکی نۆ ساڵان خنکا

لە مەلەوانگەیەکی هەولێر منداڵێکی نۆ ساڵان خنکا