لە فەلوجە

بەهۆی نارنجۆکێکەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەست دا

964+

توانا نەقی

لە شاری فەلوجە نارنجۆکێک کە پێدەچێت پاشماوەی شەڕ بێت بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ منداڵ.

رووداوەکە دوێنێ شەوی شەممە روویداوە و سەرەتا دوان لە منداڵەکان گیانیان لەدەست دا، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە منداڵی سێیەمیش گیانی لەدەستداوە.

عومەر ئەلعیساوی دانیشتووی ئەو گەڕەکە بە 964ـی وت، نارنجۆکەکە پاشماوەی شەڕ بووە، منداڵەکان بەبێ ئەوەی هەست بە مەترسییەکەی بکەن، دۆزیویانەتەوە و دەستکارییان کردووە و بەسەریاندا تەقیوەتەوە.

دەشڵێت، دوان لە منداڵەکان دەستبەجێ گیانیان لەدەستاوە و دواتریش یەکێکی دیکەیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

دوابەدوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە، خەڵکی ئەو ناوچەیەش داواکاری ئەوەیان هەیە هێشتا پاشماوەی جەنگی لە ناوچەکەیان هەیە و داواکارن پاک بکرێنەوە، بۆ ئەوەی کارەساتی هاوشێوەی ئەوە دووبارە نەبێتەوە.

بە نارنجۆک دوو ئەفسەر و پۆلیسێک بریندارکران

بە نارنجۆک دوو ئەفسەر و پۆلیسێک بریندارکران

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە نارنجۆک رووبەڕووی هێزە ئەم...

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە نارنجۆک رووبەڕووی هێزە ئەمنیەکان بووەوە