بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک چووبوون

بە نارنجۆک دوو ئەفسەر و پۆلیسێک بریندارکران

964+

وریا فەتاح

درەنگانێکى شەوى رابردوو، لە کاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک، تۆمەتبارەکە رووبەڕووى مەفرەزەیەکى پۆلیسى گەرمیان بووەتەوە و سێ کەسى لێ بریندار کردن.

سەرچاوەیەکی پۆلیسى گەرمیان، بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: درەنگانێکى شەوى رابردوو، مەفرەزەیەکى پۆلیسى گەرمیان بۆ دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک چوون، بەڵام تۆمەتبارەکە بە نارنجۆک رووبەڕویان بووەتەوە.

رووداوەکە نزیک کاتژمێر 1:00ی دوێنێ شەو بووە، رووداوەکە نزیک گوندی ساڵەح ئاغا بووە.

لە رووبەڕوبونەوەکەدا، دوو ئەفسەر و پۆلیسێک بریندار بوون، بە وتەى ئەو سەرچاوەکەی پۆلیس،”برینەکانیان سوکە”.

لەبارەى دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکەوە، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان وتى،”تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و دەستگیر نەکراوە”.

لەناو عەلوەی کەلار سێ کەس بریندار بوون

لەناو عەلوەی کەلار سێ کەس بریندار بوون