هێشتا دابەزیوە

نرخی نەوت لە 86 دۆلار زیاترە

964+

توانا نەقی

بەراورد بە دوێنێ نرخى نەوت دابەزیى، خواست لەسەر نەوت و بەردەوامى شەڕى لە نێوان ئیسرائیل و حەماسی کاریگەرى لەسەر نرخەکەى هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، بە 86.54 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و 0.89 سەنت بەراورد بە دوێنێ دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای رۆژئاوای ته‌كساس كه‌ له‌ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردودا به‌ڕێژه‌ی 9% به‌رزبوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ بۆ‌ 83.16 دۆلار دابەزیوە، بەشێوەیەک 0.72 سەنت بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.

به‌پێی راپۆرتێكی كۆمپانیای ANZ Research زیادبونی هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌، په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌ جیۆپۆلیتیكییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کاریگەرى راستەوخۆ لەسەر نرخى نەوت جێدەهێڵێت.