رۆژانه 6 منداڵ له‌دایكبوونه
له رانیه زۆرترین كوڕ به نه‌شته‌رگه‌رى و كچانیش به سروشتى له‌دایك ده‌بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێك، له رانیه زۆرترین له‌دایكبوونى كوڕان به نه‌شته‌رگه‌ریی بووه و كچانیش به‌شێوه‌ى سروشتى له‌دایك ده‌بن كه مانگانه 202 منداڵ له‌دایكبوونه.
ئاماره‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى راپه‌ڕین بڵاویكردووه‌ته‌وه و تایبه‌ته به نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایکبوون و منداڵانى رانیە لەماوه‌ى شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا.
به‌پێی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ى ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا چوار هه‌زار و 803 نه‌خۆش داخڵ كراون و هه‌زار و 933 پشكنینى سۆناریش ئه‌نجامدراوه.
له‌دایكبوونى سروشتى كوڕان 370 حاڵه‌ت و له‌دایكبوونى سروشتى كچانیش 390 حاڵه‌ت بووه.
زۆرترین كچ له‌مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ له‌دایكبوونه كه ژماره‌یان 94 منداڵ بووه، كه‌مترینیشیان له مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ بووه كه ژماره‌یان 50 منداڵه.
زۆرترین حاڵه‌تى له‌دایكبوونى كوڕان به‌شێوه‌ی سروشتى له مانگى شوبات بووه كه 75 حاڵه‌ت و كه‌مترینیشیان له‌مانگى ئایار بووه كه 43 منداڵه.
كۆی گشتى له دایكبوونه‌كان له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا، بریتى بووه له 821 حاڵه‌ت كه له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا 451 حاڵه‌تیان كوڕ بوونه و به شێوازى نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوونه.