وەزارەتى پەروەردە

لە بارەى شێوازى ئەلیکترۆنى بەدواداچوون بۆ مامەڵەکان روونکردنەوە دەدرێت

964+

وریا فەتاح

زیاتر لە ساڵێکە وەزارەتى پەروەردە لە رێگەى شێوازى ئەلیکترۆنى، مامەڵەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى سەر بە وەزارەتەکەى ئەنجام دەدات، وەک وەزارەتەکە دەڵێت، رۆتینیات و خەرجى هاتوچۆى کەمکردووەتەوە.

بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى پەروەردە، ئێستا دەتوانیت بە شێوازی ئەلیکترۆنی بەدواداچوون بۆ مامەڵەکەت بکەیت لە وەزارەتەکە، بەشێوەیەک کە ژمارەی نوسراوەکەت و ژمارەی تەلەفۆنت دەنووسیت و کلیک لەسەر (گەڕان) دەکەیت و دواتر مامەڵەکەت دەدۆزیتەوە.

د.سەیوان عەلى، بریکارى وەزارەتى پەروەردە بە 964ـى وت،”ئەم خزمەتگوزارییەکە زیاتر لە ساڵێکە کارى پێدەکرێت، کارئاسانییە بۆ پەروەردەکاران و هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی رۆتین و کەمکردنەوەی خەرجی هاتووچۆ و سوود وەرگرتنە لەکات”.

“لە رێگەى خزمەتگوزارییەکەوە تەنیا بەدواداچوون بۆ مامەڵەکەت ناکەیت، بەڵکو دەتوانیت هەر لەو خزمەتگوزارییەوە مامەڵەکەت تۆمار بکەت”، بریکارى وەزارەتى پەروەردە واى وت.

وەک باسى دەکات، پێویست ناکات بە فایل مامەڵە بۆ وەزارەتى پەروەردە بنێردرێت، بەڵکو لە رێگەى کردنەوەى ئەکاونتێک لە خزمەتگوزارییەکە مامەڵەکە تۆمار دەکرێت و هەر لەوێشەوە دەتوانرێت کەسەکە چاودێرى مامەڵەکەى بکات کە گەیشتووە بە کوێ و چى بۆ کراوە.

لێرەوە بەدواداچوون بۆ مامەڵەکەت بکە لە وەزارەتى پەروەردە:

وەزارەتى پەروەدە ئامادەسازییەکانى ساڵى نوێى خوێندنى ب...

وەزارەتى پەروەدە ئامادەسازییەکانى ساڵى نوێى خوێندنى بڵاوکردەوە