"لە خوا بەزیادبێت عەیبم نییە"

عەتا قەرەداغى بۆ 964: نەمردوم و تەندروستیم زۆر باشە

964+

رێژوان مامە قادر- سلێمانى

هونەرمەند عەتا قەرەداغى، لە 964ـەوە دەنگۆى گیانلەدەستدانى رەتدەکاتەوە و دەڵێت،”نەمردووم و تەندروستیم زۆر باشە و دڵم 18 ساڵانە ئیش دەکات”.

دواى ئەوەى لە چەند پەیجێکى سۆشیال میدیا هەواڵى مردنى هونەرمەند عەتا قەرەداغى بڵاوبووەوە، 964 سۆراغى هەواڵەکەى کرد و پەیوەندى بە هونەرمەندەکەوە کرد.

لە زارى خۆیەوە، عەتا قەرەداغى هەواڵەکەى بە ساختە ناوبرد و وتى،”لەخوا بەزیاد بێت نەمردووم و تەندروستیم زۆرباشە”.

ئەوکاتەى 964 قسەى لەگەڵ کرد، عەتا قەرەداغى سەرقاڵى خۆئامادەکردن بووە بۆ سەفەری بەغدا، بۆیە بە پێکەنینەوە وتى،”لە سلێمانیم و ویستمان بڕۆین بۆ دەرەوە بەس کوشتیانداین و نەیانهێشت”.

لە بارەى دۆخى تەندروستیشییەوە، عەتا قەرەداغى دڵنیاییدا کە تەندروستى زۆر باشە و عەیبى نییە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گۆرانی

گۆرانی "یەڵا شۆفێر" هی کام هونەرمەندە؟