نزیکەی 53 ملیۆن دینار غەرامە کراون

لە سلێمانی دەست بەسەر 36 تۆن خۆراک و شتومەکدا گیراوە

964+

ژووری هەواڵ

قایمقامیەتی سلێمانی دەستیگرتووە بەسەر 36 تۆن خۆراک و شتومەکی خراپ و ماوەبەسەرچوودا و بەشێک لە خاوەن کۆگا و فرۆشگاکان خۆیان لیژنەکانیان لە خۆراک و شمەکی خراپ ئاگادار کردووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 6.7.2024، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە مانگی رابردوودا سەرەڕای پشووەکانی جەژن و هاتنی گەشتیارێکی زۆر بۆ سلێمانی، ژمارەی سەرپێچییەکان و داخستن و تەلەفکردن و ئاگادارکردنەوە کەمبوونەتەوە.

بە گوێرەی ئاماری لیژنە هاوبەشەکان، لە مانگی رابردوودا، 468 سەرپێچی تۆمارکراوە و 18 شوێن داخراون و 163 ئاگادار کردنەوە کراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی پێنجدا، حەوت هەزار و 448 سەرپێچی تۆمارکراون.

هەر لەو مانگەدا 53 ملیۆن و 875 هەزار دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە.

قایمقامیەتی سلێمانی: بازاڕی سلێمانی سەلامەتە

قایمقامیەتی سلێمانی: بازاڕی سلێمانی سەلامەتە