پرۆفایل

سەرۆكی نوێی ئێران بناسە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 6.7.2024 رایگەیاند، کاندیدی ریفۆرمخواز، مەسعود پزیشکیان سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێراندا بەدەستهێناوە و دەبێتە سەرۆك كۆمار.

مەسعود پزیشكیان كێیە؟

سەرۆكی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران
سەر بە بەرەی ریفۆرمخوازانی ئێرانە
1954 لە مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە
لە بنەماڵەیەکی ئایینییە، باوكی ئازەری و دایكی كوردە
1973 دبلۆمی لە پیشەسازی خۆراک وەرگرتووە
1975 دبلۆمی زانستە سروشتییە ئەزموونییەکانی بەدەستهێناوە
1979 کۆمەڵەی ئیسلامی لە فاکەڵتی پزیشکی لە زانکۆی تەورێز دامەزراندووە
1985 خولی پزیشکی گشتی لە زانکۆی تەورێز تەواوكردووە
1990 بڕوانامەی دکتۆرای لە نەشتەرگەری گشتی وەرگرتووە
1993 بڕوانامەی دكتۆرای لە نەشتەرگەری دڵ بەدەستهێناوە
لە شەڕی ئێران – عێراق بەرپرسی ناردی تیمە پزیشكییەكان بووە بۆ بەرەكانی شەڕ
لە 2001- 2005 وەزیری تەندروستی بووە
لە 2016 تا 2020 جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان بووە
دوو جاری دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هەڵبژاردووە و دواتر خۆی كێشاوەتەوە.

پزیشکیان سەرۆک کۆمارى ئێرانە

پزیشکیان سەرۆک کۆمارى ئێرانە