چوارتا
گەنجێک لە چەمى سنکێ خنکا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانى
ئێوارەى ئەمڕۆ گەنجێکى تەمەن 21 ساڵ لە چەمى سنکێ خنکا و تەرمەکەى دەرهێنراوەتەوە.
سامان نادر بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـى وت، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک لە چەمی سنکێ خنکاوە و ئێستا تەرمەکەی لە قەڵاچوالانە.
باسی لەوەکرد، تیمەکانیان بە رێگاوەن بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی.
لاى خۆیەوە، عوسمان شارباژێرى، قایمقامى چوارتا بە 964تى وت،”چەند گەنجێک بە ماتۆڕسکیل چوونەتە سەر چەمى سنکێ و مەلەیان کردووە، بەڵام یەکێک لە گەنجەکان کە لەدایکبووى ساڵى 2003 یە، بەهۆى ئەوەى مەلەى نەزانیوە خنکاوە.
بە وتەى قایمقامى چوارتا، گەنجەکان دانیشتووى گوندى چنارەى شێخڵ مارێن و تەرمى گەنجەکەش دواى حنکانى دەرهێنراوەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح