400 بارهەڵگر بوو

پەتاتە، پیاز، شووتی، گندۆرە، خیار و تەماتەى هه‌ولێر ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى هه‌ولێر ره‌زامه‌ندى به‌ جوتیارانى خاوه‌ن به‌رهه‌مى هاوینه‌ دا، به‌رهه‌مه‌كانیان بنێرنه‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و بۆ ئه‌مه‌ش له‌ دوێنێوه‌ 400 بارهه‌ڵگر له‌هه‌ولێره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێخراوه‌.

به‌رهه‌مه‌ هاوینییه‌كانى جوتیاران، بریتى بوون له‌ پەتاتە، پیاز، شووتی، گندۆرە، خیار و تەماتە.

هێمن سەید موراد، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند ناردنى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ى جوتیاران له‌ چوارچێوه‌ى بەرنامەو سیاسەتی حكومه‌ته‌ بۆ گرنگی دانی زیاتر بە بەرهەمە خۆماڵییەکان.

وتیشی “کۆی ئەو پشتگیریانەی کە لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تا ئەمڕۆ به‌ جوتیاران دراوە، 15 هه‌زار و 500 پشتگیریی بووه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 250 هه‌زار تۆن لە بەرهەمی سەوزە لە سنوری هەولێر هەناردە کراوە”.

پرۆسه‌ى ناردنى ئه‌و 400 بارهه‌ڵگره‌، له‌ هۆبەی چاودێری گومرکی کشتوکاڵی عەلوەی هەولێر ئه‌نجامدرا.

روونیشیکردەوە، پشتگیری كردنیان بۆ جوتیاران بۆ ئه‌وه‌یه‌ نرخى به‌رهه‌مه‌  كشتوكاڵیە ناوخۆییەكان بەرزببێتەوە و كێبركێ لەگەڵ بەرهەمە دەرەكییەكان بكات و به‌هۆیه‌وه‌ هاوکێشەی پێداویستییە ناوخۆییەکان رابگیرێت.