"ژیانتان مەخەنە مەترسییەوە"

بەهۆی مانەوەی بەفرێکی زۆر چوون بۆ سەرچاوەی ئاوی پرژێ قەدەغەکرا

964+

ژووری هەواڵ

قایمقامیەتی چۆمان هۆشداری دەدات لە چوونی گەشتیاران بۆسەر سەرچاوەی پرۆژەی ئاوی پرژێ و دەڵێت، مەترسی بۆسەر ژیانیان دروستدەکات.

لە ئاگادارییەکدا، قایمقامیەتی چۆمان دەڵێت، تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس و گەشتوگوزارمان راسپاردوون هەر کەسێک بچێتە سەرچاوەی پرۆژەی ئاوی پرژێ رووبەرووی یاسای دەکەینەوە.

ئەحمەد بەرزان ئەلیکۆ، قایمقامی چۆمان بە 964ـی راگەیاند، ئەو شوێنە سەختە و گەیشتنی تیمی فریاگوزاری ئاسان نییە، بۆیە لە حاڵەتی روداووی نەخوازراو مەترسی لەسەر ژیانی گەشتیاران بۆ رزگار بونیان دروست دەکات.

قایمقامیەتی چۆمان دەڵێت، “بەهیچ شێوەیەک بۆ گرتنی وێنەیەک ژیانی خۆیان نەخەنە سەرکێشیەوە”، چونکە ئەمساڵ مانەوەی بەفر یەکجار زۆرەو هەڵکۆڵینی سەرچاوەی پرژێ بە ئامێری حەفارە بۆ کردنەوەی رێرەوی ئاو مەترسییەکانی زۆر زیاتر کردوون.

“هاووڵاتیان دەبێت رۆشنبیری ئەوەیان هەبێت گەیشتن بۆ ئەو سەرچاوە سروشتییە مەترسی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی زیاتر لە شەش هەزار ماڵ دروست دەکات، تکایە بە هەموو شێوەیەک خۆتان دووربگرن لە گەیشتن بەو شوێنە”، قایمقامیەتی چۆمان وا دەڵێت.

هاوڵاتیەک لە پرژێ هەڵدێراو گیانی لەدەستدا  و مارەکەی ق...

هاوڵاتیەک لە پرژێ هەڵدێراو گیانی لەدەستدا و مارەکەی قەڵادزێش لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ نەکرا