کۆپتەر بە ئاسمانەوەیە

لە گوندی سەرگەلێ شەڕی سوپای توركیا و گەریلاكان دەستیپێكردەوە

964+

ژووری هەواڵ

چەند خولەکێک پێش ئێستا، شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی سوپای توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە گوندی سەرگەلێ دەستیپێكرد.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە ناوچەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە 964ی وت، چەند ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیا لە پشت گوندی سەرگەلێ دەربازی ناو گوندەکە بوون و دواتر سێ ئۆتۆمبێلیان لە گوندەكە دەرکەوتن و شەڕ و بەیەكدادان لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بەرپا بوو.

سەرچاوەیەكە وتیشی، كۆپتەر لە ناوچەكە بە بە دەنگێکی زۆری لە ئاسمانەوە دەبینرێت.

هاوڵاتییەكی گوندەكەش، كە نەیویست ناوی بهێنرێت، بە 964ی وت، شەڕێكی دژوار دەستیپێكردووە و چەكی قورس بەكاردێت.

گوندی سەرگەلێ سەر بە ناحیەی دێرەلووكە لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی.

ئۆتۆمبێلی سەربازی تورکیا لە دەروازەی ئامێدی بینراون

ئۆتۆمبێلی سەربازی تورکیا لە دەروازەی ئامێدی بینراون