رووداوی هاتوچۆ

لە نزیک بازگەیەکی کۆیە کەسێک گیانی لە دەست دا

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

لە نزیک بازگەیەکی قەزای کۆیە بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا.

ئەمشەو 2024.7.4، لە نزیک بازگەی بێستانە و نزیک لە کۆیە، ئۆتۆمبێلێک بە هۆی خێراییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لە دەست دا.

نەشئەت ئەحمەد، یاریدەدەری پزیشک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە، بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا شۆفێرەکەمان گەیاندە نەخۆشخانە، بەڵآم بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا، شۆفێرەکە ناوی (ر. ئ) دانیشتووی کۆیەیە.

بازگەی بێستانە دەکەوێتە پشتی شاری کۆیە نزیک گوندی کانی کەند.

پێداچوونەوە :سۆما حەکیم زادە

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسیك گیانی لەدەستدا و کەسیکیش...

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسیك گیانی لەدەستدا و کەسیکیش بریندارە