سەرچاوەیەک: ئەوەی كەوتووە درۆنە

تەنێکی نامۆ لە سەربانی ماڵێکی گوندی گوهەرزێ کەوتە خوارەوە

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

تەنێک هاوشێوەی گولـلە تۆپ یان درۆن لە سەر بانی ماڵێکی گوندی گوهەرزێ لە سنووری ناحیەی دێرەلوک کەوتووە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.

رەڤەند گوهەرزی، هاوڵاتێ گوندی گوهەرزێ بە 964ی وت، ئەم ئێوارەیە لە سەربانی ماڵی یەکێک لە گوندنشینەکان شتێک کەوتە خوارەوە و خۆشبەختانە تەنیا زیانی ماددیی هەیە وهیچیتر.

بە قسەی رەڤەند گوهەرزەی ئەوەی كەوتووەتە سەر بانی ماڵەكە، درۆنە و پێدەچێت هی سوپای توركیا بێت.

بە پێی ئەو ڤیدیۆیەی بۆ 964 نێردراوە، هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە چوونە ماڵەكە و پشكنینیان كردووە.

گوهەرزەی  ئاماژەی بەوە دەكات، لە شەوی رابردووەوە شەڕی بەردەوام و تۆپباران لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە ناوچەكەیاندا هەیە.

نوێکرایەوە: 8:25

سەعدولا ئەحمەد، هاوڵاتییەكی گوندی گوهەرزێییە و بە 964ی وت، دەنگێکی بەهێز و گەورەمان بیست، کە وەك گولـلە هاوەن بوو، لە سەربانی ماڵێکی سەنتەری گوندەکە کەوتەخوارەوە.

وتیشی، دانیشتووانی ماڵەکە لە ترسی ئەو دەنگە ماڵەكەیان جێهێشتووە، تەنیا سەقفی ماڵەکە زیانی بەرکەوتووە، هەروەها هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری ناحیەی دێرەلووک بە شێوەیەكی دیكە زانیارییەكانی بە 964 گەیاند و دەڵێت، “ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێک لەسەربانی ماڵێکی سەنتەری گوندی گوهەرزێ کەوتە خوارەوە و دەنگێکی بەهێز لە گوندەکە بیستراوە.

وتیشی، هێزیک لە پۆلیسی ناحیەی دێرەلووک رۆیشتوون پشكتین بۆ ماڵەکە بكەن، تەنیا زیان بە سەربانی ماڵەکە کەوتووە.

پێداچوونەوە : سۆما حەکیم زادە

لە دهۆک فڕۆکە لە شوێنە سەختەکان هاوکاریی تیمەکانی مینه...

لە دهۆک فڕۆکە لە شوێنە سەختەکان هاوکاریی تیمەکانی مینهەڵگرەوە دەکات