ترسناکه
کفن بەرێوەیە بۆ سینەماکانی کوردستان
964+
پەری ساڵح
فیلمێکی کوردی ترسناک بە ناونیشانی “کفن” بەمزوانە لە سینەماکانی کوردستان نمایش دەکرێت، دەرهێنەری فیلمەکەش دەڵێت، باس لە سیحرو جادوو دەکات…
بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی کوردی لە هەموو ژانەرەکان زۆر بووە، لە تراژیدیا و کۆمیدیا و مێژوویی و ئاکشنیش، ئەمجارەیان ئامادەکاری کراوە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی ترسناکی کوردی جیاواز لە هەموو ئەو کارە سینەماییانەی پێشتر کراوە بەناوی “کفن” و بڕیارە ئەمساڵ نمایش بکرێت، کە هەریەک لە چریکە عەبەرەش و نزار سەلامی و کارۆ سەوز رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن.
سروشت عەبە رەش دەرهێنەری فیلمەکەیە و تایبەت بە 964 وتی، چیرۆکی فیلمەکە باس لە خێزانێک دەکات لە کۆندا سیحرو جادوویان لێکراوە و پێوە دەناڵێنن، هۆکاری دروست بوونی ئەم فیلمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتە ناشرینەی کە ڕۆژانە لەم شارەدا کاری پێدەکرێت ئەویش مەسەلەی نوشتەو جادووە کە لە ئێستادا خەڵکانێکی زۆر خویان داوەتێ و ماڵی خەڵکی پێ وێران دەکەن.
964 دەزانێت لەم ساڵدا کاری وێنە گرتنی بۆ فیلمی کفن ئەنجامدراوە و لە ئێستادا لە قۆناغی دیزاینی دەنگدایە و کاری مۆنتاژی تەواو بووە، لە بەرهەمهێنای کۆمپانیای میترۆنەمە کە بەرهەمهێنەر باهۆز نەسرەدین کاری تێدا کردووە.
فیلم
The War You Don't See
ئێران: بە فیلمێکی سینەمایی وەڵامی پڕوپاگەندەکانی ئەمریکا دەدینەوە
رێکخراوەکانی زمان کۆبوونەوە
داوای گەرەنتیکردنی زمانی کوردی لە دەستووری تورکیادا دەکرێت
بۆ ئەوانەی رەحم بە زەوی دەکەن
لە خورماڵ هەورامیانە "شەوی بەرات" پیرۆز کرا
هێڵی لەڤ