دیمەنی داخستنی هۆڵێکی بلیارد لە سلێمانی.وێنە.قایمقامیەتی سلێمانی
لە سلێمانی
هۆڵێکی بلیارد بەهۆی بوونی مێردمنداڵەوە داخرا
964+
توانا نەقی
به‌هۆی هه‌بوونی منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ قائیمقامییه‌تی سلێمانی هۆڵی بلیاردی كارێزه‌وشكی داخست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له راپۆرتی لیژنه‌ی پاراستنی منداڵی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی منداڵی خوار 18 ساڵ له شوێنه‌كه‌یدا، هۆڵی بلیاردی كارێزه‌وشكیان داخست.
دەشڵێت، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به مێردمنداڵ بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بکه‌ن، بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن
قایمقامیەت دەڵێت، هەر شوێنێک ئەو رێکارانە و رێنماییەکان جێبەجێ نەکات رووبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە و سزا دەدرێن.