دزی لە قاسەی دوکانێک کردووە

تۆمەتبارێک لە سەیدسادق دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

لەلایەن پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە هەستاون بە دزیکردن لە دوکانێک.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربە بەشی پۆلیسی سەیدصادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەو تۆمەتبارە دەستگیر کراوە و لەگەڵ چەند کەسێکدا بەشەو دزییان لە قاسەی دوکانێک کردووە.

وتیشی، پێشتر هاوڕێکانی دەستگیر کراون و ئێستا ئەو تۆمەتبارەیان بە ناوی (ح، ب ،ع لەدایكبووی 1980 بەناسنامە سوری) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.

دوو

دوو "دزی موبایل" لە کەرکوک دەستگیرکران