ئاماری مانگی شەش راگەیەندرا

پۆلیسەکانی دەربەندیخان 137 ماسیان خستووەتەوە ناو دەریاچە

964+
ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی ژینگە و دارستانی دەربەندیخان، “لە ماوەی مانگی شەشی ئەمساڵدا 137 ماسیان لە دەست راوچییەکان بۆ ناو ئاو گەڕاندووەتەوە”.

هەروەک، توانیویانە دەست بگرن بەسەر “86 ماسیدا کە بە نایاسایی لە ماوەی قەدەغەدا راوکراون”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی ژینگەی و دارستانی پارێزگای سلێمانی بە 964ی وت، “ئەو ماسییانەی ئازاد کراون، راستەوخۆ گەرێندراونەتەوە بۆ ناو روباری سیروان و دەریاچەی دەربەندیخان”.

وتیشی، “بەهۆی راوکردنی ماسی لە وەرزی قەدەغەدا، دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانییانەوە دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر دوو قولاپ و 26 تۆڕی راوکردندا گیراوە”.

له‌ رۆژى 5.3.2024ـەوە تاوه‌كو 21.6.2024 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، له‌لایه‌ن، بەشی سامانی ماسی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ قەدەغەی راوکردنی ماسی راگەیەندرا.

 کاروچالاکى بەشى پۆلیسى دارستانى دەربەندیخان لە ماوەی مانگی شەشی ساڵی 2024 دا؛

جۆرى سەرپێچى هاووڵاتى
1-  ڕاوى باڵندەى کێوى (1) هاووڵاتى
2- ڕاوى ئاژەڵى کێوى (2) هاووڵاتى
3- ڕاوى ماسى (2) هاووڵاتى
کۆى گشتى پێنج سەرپێچیکار دەستگیرکراوە

جۆرى کەل و پەل ژمارە
1- چەکى بادى (1) دانە
2- باڵندەى کێوى زیندوو/ ئازادکراو (12) دانە
3- ئاژەڵى کێوى زیندوو / ئازادکراو (1)دانە
4- میمۆرى سپیکەر (1) دانە
5- مۆبایل (3)دانە
6- ماسى ئازادکراو (137) ماسى ئازادکراوە
7- ماسى ڕاوکراو (86) ماسى ڕاوکراوە
8- قولاپ (3) دانە
9- تۆڕ (26) دانە
10_ سەوڵ (2) دانە
11- ئوتۆمبێل (2) دانە
12- ماتۆرسکیل (3) دانە
13- سوتانى پوش و پاوان سوتانى (30) دۆنم پوش و پاوان دارى سروشتى

سلێمانی زۆرترین گه‌نمی راده‌ستكردووه‌ و تێكدانی حه‌...

سلێمانی زۆرترین گه‌نمی راده‌ستكردووه‌ و تێكدانی حه‌وزه‌كانیش نرخی ماسی فراند

رووپێویی حەوزە بێمۆڵەتەکانی ماسی دەکرێت

رووپێویی حەوزە بێمۆڵەتەکانی ماسی دەکرێت