دوای 8 ساڵ دابڕان دەگەڕێتەوە خوێندن و سەردەکەوێت

+964

پەری ساڵح

کارمەندی چێشتخانەیەک لە نەجەف لەلایەن کڕیارێکی بەردەوامییانەوە سوپرایزی بۆ دەکرێت و ئاهەنگی سەرکەوتنی لە قۆناغی سێیەمی ناوەندی بۆ سازدەکەن.

مونتەزەر حازم گەنجێکی تەمەن 23 ساڵە و بەهۆی بارودۆخی ژیانییەوە بۆ ماوەی 8 ساڵ لە خوێندن دابڕاوە و  سەرەڕای کارکردنی لە چێشتخانەیەک بە هاوکاری خێزان و هاوڕێکانی گەڕاوەتەوە و تاقیکردنەوەی دەرەکی قۆناغی سێیەمی ناوەندی ئەنجامداوە و سەرکەوتوو بووە.
یەکێک لە کڕیارانی ئەو چێشتخانەیەی مونتەزە ر کاری تێدا دەکات  بەبۆنەی سەرکەوتنییەوە کێک و گوڵی بۆ دەهێنێت و پیرۆزبایی لێدەکات، چونکە ئاگاداری بووە کە رۆژانە لەگەڵ کارەکەی کۆششی کردووە و داوای هاوکاریشی لەوان کردووە.
تایبەت بە 964 مونتەزەر دەڵێت، کۆڵنادەم و بەردەوام دەبم تا بڕوانامەی زانکۆ بەدەست دەهێنم و هیواش دەخوازێت گەنجان گرنگی بە ئاستی خوێندن و زانستیان بدەن هەرچەند دۆخەکە قورس بێت.

لەزیندانەوە توانیان قۆناغێکی خوێندن ببڕن

لەزیندانەوە توانیان قۆناغێکی خوێندن ببڕن