ژمارەیەک دار لە دەروازەى مەخمور... چێنراون وێنە: 964
پێش تەواو بوونی وادەکە مامەڵەکانتان پێشکەش بکەن
کشتوکاڵی مەخمور هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
+964
ژێوار خدر
جوتیارانى مەخمور بە دەست سایلۆوە گیریان خواردووە
ئەمڕۆ چوارشەممە هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە رێکەوتی 30.7.2024 دوامۆڵەتە بۆ وەرگرتنی مامەڵەی پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی هاوینە بۆ بەرهەمەکانی سەوزە و گەنمەشامی.
هۆبەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، پێداویستییەکانی وەک مۆڵەتی بیر، کۆپی چوارینە، تۆماری زەوی یان بەستەی کشتوکاڵی ئامادە بکەن.
مەڕوان حوسێن بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مەخمور بە 964ی وت، ئەو رێکارە بۆ جێبەجێکردنی پلانی هاوینەیە و مەرجە ئەو کەسانە مۆڵەتییان هەبێت.
وتیشی، جگە لە بەرهەمەکانی گەنمەشامی و سەوزە، هەریەکە لە بەرهەمەکانی هەرزن، تەماتە، خەیار، پیاز و چەندین بەرهەمی دیکەش لە سنوورەکە دەچێنرێن و ئەو رووبەرەشی کە لە سنوورەکە بۆ بەرهەمهێنانیان دابین کراوە 4000 – 5000 دۆنم زەوی دەبێت.