لە بارەی بانکەکانەوەیە
حکومەتی هەرێم پێشوازی لە نووسراوێکی دادگای فیدراڵی دەکات
964+
ژووری هەواڵ
حکومەتی هەریمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات لەبارەی بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران لە بانکی حکومی یان تایبەت.
ئەمڕۆ دووشەممە 2.7.2024، لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکەن کە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە، کە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو موچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی موچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەم نووسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و موچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان، لەم چوارچێوەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە پێی رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و پێویستە بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی ‘هەژماری من’ هەر لە چوارچێوەی ئەم رێنماییانەدا، درێژە بە پرۆسەکە بدەن و تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیەدا تۆمار بکرێن.
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لە نووسراوێکدا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردبوو، موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت.
سەرۆکى دادگاى فیدراڵى: دەبێت ناردنی پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێم بەردەوام بێت
موچەی فەرمانبەران
باسی چی كراوە؟
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە
بۆچی دێت؟
ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەولێر دەبێت و دواتریش سلێمانی
بۆ كەی؟
سەردانی شاندی دارایی هەرێم بۆ بەغدا دواخرا
كەسوكاری قوتابیان چی دەڵێن؟
بازاڕەکان پڕن لە پێداویستی قوتابخانەکان و باری دارایی خەڵکیش ناجێگیرە
وتەبێژی حكومەتی هەرێم بۆ 964 قسەی كرد