جوتیاران گەنمەکانیان لە شەقام رۆکردووە لە کۆیە. وێنە :964
پشتگیری سایلۆیان بۆ دەکرێت
کشتوکاڵی پیرمام و دارەشەکران ئاگاداری جوتیاران دەکەنەوە
964+
توانا نەقی
بەشی کوشتوکاڵی قەزای پیرمام و دارەشەکران ئاگاداری سەرجەم جوتیارانی سنوورەکە دەکەنەوە کە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پشتگیری بەسەر جوتیاران دا.
ئەمڕۆ 2.7.2024 نوسراوێک بە واژۆی سەرۆکی بەشی کشتوکاڵی پیرمام بڵاوکراوەتەوە، کە لە رۆژی پێنجشەممە 4.7.2024 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پشتگیری بەسەر سەرجەم جوتیارانی گەنم لە سایلۆکان.
دەشڵێت، ئەو جوتیارانەی سەردانیان دەکەن پێویستە کارتی نیشتیمانی یان نفوسی ئەسڵی لەگەڵ خۆیان ببەن.
هەروەها ژمارەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەگەڵ ناوی شۆفێرەکەی پێبێت.
ناحیەی دارەشەکرانیش ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە رۆژی هەینی 5.7.2024 دەست بە دابەش کردنی پشتگیری جووتیارانی گەنم لە سایلۆیەکان دەکرێت.