دهۆك
ئاگر لە كەمپی خانكێ كەوتەوە و ژنێك گیانی لە دەست دا
964+
زەید كۆچەر – دهۆك
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دهۆک بە 964ـی راگەیاند، ئاگرێک لە کەمپی خانکێ کەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەست داوە و چوار منداڵیش بریندارن، هاوکات دەنگی تەقینەوەیەک لە کەمپەکە بیستراوە و هێشتا روون نییە بە هۆکاری چییەوە بووە.
کامپی خانکێ لە لایەن کۆچ و کۆچبەرانی دهۆکەوە بەڕێوەدەبرێت، بەرپرسەکەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ دەڵێت ”بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستمان كەوتووە، ژنەكە دوێنێ دوای نیوەڕۆ بە پیكابێك كە شۆفێرەكەی پیاوێكی بەتەمەن بووە، غەسالەكەی لە شنگالەوە بۆ هاتووە و ئەمڕۆ نزیكی كاتژمێر 2:00 غەسالەكەی كار پێكردووە و تەقیوەتەوە”.
کامپی خانکێ ئاوارەکانی شنگالی لێ دەژین، ئەوانەی ساڵی 2014 لەدەست داعش لە ناوچەکانی خۆیان هەڵهاتن و لەوێ مانەوە.