شێرپەنجە.. توانای لە خوێندنەکەی دانەبڕاند
+964
دیسکی کوردی
توانا، قوتابییەکەی کۆیە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی تاقیکردەنەوە لە هەردوو بابەتی پەروەردەی ئیسلامی و فیزیا دەکات، دەڵێ: ئێستا ئاسودە بووم.
توانا سابیر، قوتابی پۆڵی 11ـی ئامادەیی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی کۆیە، بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە ناتوانێت وەڵامی هەردوو تاقیکردنەوەی پەروەردەی ئیسلامی و فیزیا لە وەرزی یەکەمی تاقیکردنەوەکان بداتەوە، ئەمەش بە قسەی باوکی بێت، نیگەرانی کردووە.
سابیری باوکی، بۆ ئەوەی خواستی کورەکەی بەجێبهێنێت، پەیوەندی بە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە دەکات.
لە راگەیەنراوێکدا، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند، کە بەڕێوەبەری پەروەردی کۆیەی راسپاردووە بۆ بەدەمەچوونی داخوازی توانای قوتابی.
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە کە کۆپیەکی دەست تۆڕی964 کەوتووە تێیدا هاتووە، باوکی قوتابیەکە داواکاری “کاکە توانای گەیاندە پەروەردەی کۆیە کە کاکە توانا دەڵێت نائاسودەم لەبەر ئەو دوو تاقیکردنەوەیە، بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە داوای ڕێگە چارەی کرد”.
“بۆیە بڕیارمدا کە پرسیارەکانی بۆ ببەن بۆ نەخۆشخانەی هیوا، بەڕێز مامۆستا شەهێن بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیەم راسپارد کە خۆشی بچێت بۆ لای و سەرپەرشتی پرۆسەکە بکات”.
توانا سابیر، دوای وەڵامدانەوەی هەردوو تاقیکردنەوە دەڵێت: ئێستا ئاسودە بووم.