هەوڵێک شکستى هێنا

لە خورماتوو دزینى ماتۆڕ بەردەوامە

964+

سیروان خورشید -زورماتوو

درەنگانی شەوى رابردوو جارێکی تر لەگەڕەکی کۆماری خورماتوو هەوڵی دزینی ماتۆڕسکیل لەلایەن دوو کەسەوە درا، بەڵام هەوڵەکەیان لەلایەن خاوەن ماڵەوە شکستی هێنا.

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆیەى بۆ 964 نێردراوە، دەردەکەوێت کە درەنگانێکى شەوى رابردوو، دوو کەس بە ماتۆڕسکیل دێن و دەیانەوێت ماتۆڕسکیلێک بدزن، بەڵام لە کاتى هەوڵدان بۆ دزینى ماتۆڕسکیلەکە لە بەردەرگاى ماڵێک، خاوەنەکەى دێتە دەرەوەو تۆمەتبارەکان رادەکەن.

عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە 964ـی وت، “ئەوان ئاگاداری دۆخەکەن و لەهەوڵی پێکهێنانی لیژنەیەکن بۆ بەدواداچون و دانانی چەند خاڵێکی ئەمنی لەنێو گەڕەکەکانی قەزاکەو بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە”.

بەپێی زانیاییەکانی 964 لەماوەی تەنیا مانگێکدا 13 ماتۆڕسکیل لەقەزاکەدا دزاوەن و تائێستاش بکەران دەستگیرنەکراوە لەسەر دزینیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ماتۆڕسوارن و ماتۆڕ دەدزن

ماتۆڕسوارن و ماتۆڕ دەدزن