مادە خۆراکییەکان لای بریکارێکی دابەشکردنی بەشە خۆراک - وێنە: 964
بچن وەریبگرن
بەشە خۆراکى مانگى پێنج هات و برنج کەمکراوەتەوە
964+
وریا فەتاح
سەبەتەى پێنجەمى خۆراک هاتووە و ئاگادارى بریکارەکانى خۆراک دەکرێتەوە کە لەمڕۆوە سەردانى بەڕێوەبەرایەتى بازرگانى و کەلوپەلى خۆراک هەولێر بکەن هەم پارە بدەن و هەم خۆراک وەربگرن.
دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەرى بازرگانیى کەلوپەلى خۆراکى هەولێر بە 964ـى وت، لەمڕۆوە پێویستە بریکارەکانى خۆراک سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنى لیسى بریکارى خۆراک و رادەستکردنى پارەى مانگى شەش.
سەبەتەى پێنجەمى بەشەخۆراکى پێنجەم ئەمانە لەخۆى دەگرێت:
1- زیت، یەک لیتر بۆ هەر کەسێک
2- شەکر، یەک کیلۆ بۆ هەر کەسێک
3- نیسک، 500 گرام
4-ئارینۆک، 500 گرام
5- برنج، 2.5 کیلۆگرام
6- دۆشاوى تەماتە، 400 گرام
برنج لە سێ کیلۆوە بۆ 2 کیلۆ و 500 گرام کەمکراوەتەوە
وەک ئەوەى دلێر عەبدولواحید باسى دەکات، بەشەخۆراکى سەبەتەى پێنجەمى ساڵى 2024، لەسەر لیستى بریکارى مانگى 6ـى 2024، دابەشدەکرێت.
“تا بریکارى خۆراک نەیەت و لیستى بریکارى وەرنەگرێت و پارە رادەست نەکات، خۆراکى پێنادرێت، پارەدانیش بە شێوەى ڤیزە کارد دەبێت و بە کاش وەری ناگرین”، بەڕێوەبەرى بازرگانیى کەلوپەلى خۆراکى هەولێر، واى وت.