لە هەولێر
ئەو دوو کەسەى توشى تاى خوێنبەربوون بوون قەسابن
+964
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر .
دوو حاڵەتی نوێى تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون و تووشبوەکان قەسابن، ئەوەش سێیەم حاڵەتى تاى خوێنبەربوونە کە لە هەولێر تۆمار بکرێن .
دوو توشبووەکە یەکێکیان تەمەنى 32 ساڵە و دانیشتوى گەڕەکى سەرکارێزى هەولێرە، ئەوەى تر تەمەنى 28 ساڵە و دانیشتوى قەرێتاغە .
دکتۆر. بێریڤان عەدنان، بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی هەولێر بە 964ـی وت،”پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند چارەسەر وەردەگرن “.
هاوکات دکتۆر. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ 964 وتی، دوو تووشبووەکە پیاون و پیشەیان گۆشتفرۆشییە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان. ”
لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک سێیەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونە لە هەولێر تۆمادەکرێت، رۆژى 29.6.2024، حاڵەتێکیتر کە پیاوێکی تەمەن 40 ساڵە بووە و دانیشتووی بەغدایە، لە هەولێر پشکنینى بۆکرا و دواتر دەرکەوت کە حاڵەتى تاى خوێنبەربونى هەیە، بەڵام بە وتەى سەرکار سورچى، ئەوە لەسەر بەغدا هەژمار دەکرێت نەک هەرێم.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح