بۆ ماوەى شەش رۆژ
جموجۆڵى گەشتیارى و بازرگانى دەروازەیەکى نێودەوڵەتى راگیرا
964+
وریا فەتاح
بۆ ماوەى شەش رۆژ سەرجەم جموجۆڵە گەشتیاری و بازگانییەکانى دەروازەى نیودەوڵەتى زێت رادەگیرێت.
بەپێى راگەیەنراوێکى دەروازەى نێودەوڵەتى زێت بێت، به هۆکاری قیڕتاوکردنی رێگاى دەروازەکە، رۆژی 4.7.2024 تاوهکو روژی سێشهممەى داهاتوو 9.7.2024 و بۆ ماوەى شەش رۆژ، هەموو جۆرە هاتوچۆ و جموجۆڵێکى گەشتیارى و بازرگانى لە دەروازەکەوە رادەگیرێت.
ئاشکراش کراوە کە رۆژى 10.7.2024، دووبارە هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە دەروازەى نێودەوڵەتى زێت ئاسایى دەبێتەوە.
لە ئاگادارییەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت باس لەوەشکراوە، پێویستە پێش ئەوەى دەستبکرێت بە قیرکردنى رێگەکە و راوەستانى کاروبارەکانى دەروازەکە، گەشتیاران کۆتایى بە گەشتەکانیان بهێنن و بازرگانانیش ئاڵوگۆڕ بوەستێنن.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سۆران، لە 10.5.2023 کراوەتەوە بووەتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.