50 دۆنمی سووتا

کشتوکاڵی سلێمانی هەوڵی سەوزکردنەوەی باخچە رووەکییەکەی هەواری شار دەدات

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

کشتوکاڵی سلێمانی هەوڵی سەوزکردنەوەی ئەو باخچە رووەکییەی ناو هەواری شاری سلێمانی دەدات، کە بەهۆی ئاگرەوە سووتا و 840 جۆر داری دەگمەن و جۆراوجۆری تێدا چێندرابوو.
ئاگرەکە لە شەوی 10 لەسەر 11ی مانگی رابردوو کەوتەوە و لە 55 دۆنمی باخچە رووەکییەکە 50 دۆنمی سووتا.
شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەو شەوەی ئاگرەکە کەوتبووەوە رەشەبا بوو، بۆیە ئاگرەکە خێرا بوو و دارەکانی بە تەواوی نەسووتاندووە و هەڵیپڕوزاندوون.
وتیشی، “ئێستا ئێمە هەموو رۆژێک ئاوی دەدەین، پارێزگاری سلێمانی ىوودجەیەکی بۆ دابین کردووە و دووبارە بۆ بەهێزکردنەوەی خاکەکەی هەمووی دەکێڵینەوە”.
ئەو باخچە رووەکەییە ماوەی 12 ساڵە کاری تێدا دەکرێت و جۆرە دارەکانی وەک قەزوان، گۆیژ، بەڵاڵوک و داربەڕوو بوون.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی وتیشی، “ئومێدمان هەیە بۆ ساڵی داهاتوو 95%ی دارەکان سەوز ببنەوە و کەمێکیان سووتانەکە وای لێ کردبن سەوز نەبنەوە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری سلێمانی: لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوەکەی هەوا...

پارێزگاری سلێمانی: لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوەکەی هەواری شار دەکەین