11 خێوەت سووتاون

کۆچبەرانی دهۆک: ئاگرەکەی کەمپی شاریا کارەبا بوو

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە، ئاگرێک لە نێو کەمپی شاریای پارێزگای دهۆک هەڵگیرسا،” بووە هۆی سووتانی 11 خێوەتی ئاوارەکان” کە هەشت خێزان تیایدا نیشتەجێ بوون.

ئاگرەکە، “بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و دواتر تەشەنەی کردووە و خێوەتەکان یەک بە دوای یەکدا سووتاون”.

پیردەیان جەعفەر، بەڕێوبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە 964ی وت، ئێوارەی ئەمرۆ، ئاگرێک کەوتەوە لە نێو کەمپی شاریا لە کۆمەڵگای شاریای سەر بە پاریزگای دهۆک و بووە بەهۆی ئەوەی 11 خێوەت بسووتێن و ئەم خێوەتانەی کەوا سووتاون هی هەشت خێزانی ئاوارەی شەنگال بوون، کە تێیدا نیشتەجێ بوون”.

وتیشی، “بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە سەری هەڵداوە لە یەکێک لە خێوەتەکان، بەڵام هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و زیانەکان ئەوەی هەن هەمووی ماددین و کەلوپەلیان هەمووی سووتاون”.

کەمپی شاریا ئێستا نزیکەی 4000 خێوەتی تێدایە و لە ساڵی 2014 بۆ ئاوارەکانی قەزای شنگال دانرا، ئەو بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک، باسی لەوەش کرد، “ئەوان دەستیان کردووە بە پێدانی خێوەتی نوێ و تا سبەی هەوڵدەدەن کەلوپەلی پێویست بۆ خێزانەکان دابین بکەن”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە دهۆک فڕۆکە لە شوێنە سەختەکان هاوکاریی تیمەکانی مینه...

لە دهۆک فڕۆکە لە شوێنە سەختەکان هاوکاریی تیمەکانی مینهەڵگرەوە دەکات

ئاگرەکەى جادەى غەزالى سێ کۆشکى سووتاند

ئاگرەکەى جادەى غەزالى سێ کۆشکى سووتاند