"ناتوانن بیفرۆشن"

زەوییە فۆڕمەکانی سلێمانی رێگەپێدانیان بۆ کرا

964+
ئەحمەد مستەفا

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “مۆڵەتی کاتی رێگەپێدانیان بەخشیوەتە 13 هەزار پارچە زەوی، کە بە زەوی هێزە ئەمنییەکان ناسراون”، رێگەپێدانەکە بە جۆرێکە کە خاوەنەکانیان، “ناتوانن مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی پێوە بکەن”.

ئەم زەوییانە دەکەونە گەڕەکەکانیم کانی گۆمە، خێوەتە، کەنەکەوە، بەکرەجۆ، قولەڕەیسی و نزیک راپەڕین و قڕگە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1.7.2024، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی واژۆی لەسەر مۆڵەتی کاتی رێگەپێدان بەخشییە 13 هەزار پارچە زەوی، لەو 21 هەزار پارچە زەوییەی، کە بە ناوی زەوییە فۆڕمەکانی هێزەکانی ئەمنییەکانەوەیە.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و وتی، “ئەم رێگەپێدانە کاتییە و تەنیا بۆ دروستکردنی خانووە لەسەر ئەو زەوییە فۆڕمانە، رێگەپێدانەکە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن ناگرێتەوە”.

دەقی ئەو رێگەپێدانەی شارەوانی پەسەندی کردووە؛

1. ڕێگەپێدانی كاتیی; بۆ دروستكردنی بینای نیشتەجێی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ جێگری سەرۆكوەزیران، بە ژمارە (2620) لە 21.6.2023 دەیانگرێتەوە، وە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی پێدەرچووە، بە ژمارە (125) لە 10.7.2023. بەپێی ماددەی (31) لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان، بە ژمارە 6ی ساڵی 1993ی هەمواركراو. كە ئەنجومەنی شارەوانیی پەسەندی بڕیارەكەیانكرد، كە لە (12) خاڵ پێكهاتبوو.

2. ڕێگەی پێدانی كاتیی; بۆ دروستكردنی بینای نیشتەجێی، بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ جێگری سەرۆكوەزیران، بە ژمارە (6063) لە 14.11.2018 تایبەت بە پێدانی زەوی بە كۆمەڵێك هاووڵاتی گوندی كانی بەردینە، وە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیی ژمارە (38) لە 30.1.2023، كە نەخشەی جیاكراوەی پارچە زەوییەكان پەسەندكراوە. ئەنجومەنی شارەوانیی پەسەندی بڕیارەكەیكرد، كە لە (10) خاڵ پێكهاتبوو. وە فۆڕمی رێگەپێدانی كاتیی نیشتەچێبوون; تەنها بۆ ئەو ناوانە دەكرێت كە هەموو رێكارە یاسایی و بابەتی سودەندبوون و سوودمەند نەبونیان تەواو كردوە.

شارەوانی سلێمانی داوا دەکات پێدانی زەوی هاوڵاتیانیش ب...

شارەوانی سلێمانی داوا دەکات پێدانی زەوی هاوڵاتیانیش بگرێتەوە

شارەوانی سلێمانی لەبارەی پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک هاو...

شارەوانی سلێمانی لەبارەی پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە