دوو هاوەڵیشی هەیە
شاجوانی پشیلە لە سلێمانی هەڵبژێردرا
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ دووشەممە 1.7.2024 لە سلێمانی پێشبڕكێی هەڵبژاردنی شاجوانی پشیلە و دوو هاوەڵی شاجوان بەڕێوەچوو، “میلۆ” بە شاجوان هەڵبژێردرا.
پێشبڕكێیەكە بە بەشداریی 231 پشیلە بەڕێوەچوو، کە كچان و ژنانی سلێمانی بە خۆیان و پشیلەكانیان هاتبوونە نەخۆشخانەی ڤێرتێرنەری رۆیاڵ و لیژنەیەكیش شاجوانیان هەڵبژارد، كە ناوی میلۆیە و پشیلەیەكی سكۆتلەندییە.
ئالان محەمەد خاوەنی پشیلەی شاجوان بە 964 وت، ئەمڕۆ پشیلەکەیان لەسەر ئاستی 231 پشیلە یەکەم بووە و بووەتە شاجوانی پشیلەکان.
باسی لەوەکرد، پشیلەکەیان تەمەنی شەش مانگە و لە جۆری سکۆتلەندیە و دوو هاوەڵی هەیە وەک شاجوان.
ئەوەشی خستەڕوو، بەخێوکردنی پشیلە هەستێکی تایبەتی هەیە و زۆر هۆگری بوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا