رێگەى موسڵ بۆ بەغدا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا بارهەڵگرێک سووتا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە رێگەى موسڵ بۆ بەغدا، رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک ئۆتۆمبێلێکى تایبەت روویدا، بەهۆیەوە بارهەڵگرەکە سووتا.

ئەحمەد یەحیا، وتەبێژى بەرگرى شارستانى پارێزگاى نەینەوا بە 964ـى وت،”رووداوێکى سەختى هاتوچۆ لە رێگەى نێوان موسڵ بۆ بەغدا، لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکى تایبەت روویداوە کە بەهۆیەوە بارهەڵگرەکە بە تەواوەتى سووتاوە.

رووداوەکە کاتژمێر 2:00ـى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیک گوندى ”عین الجحش”ـى سەر بە شارى موسڵ روویداوە کە 383 کیلۆمەتر لە بەغداى پایتەختەوە دوورە.

وەم ئەوەى ئەحمەد یەحیا باسى دەکات، هەرچەندە رووداوەکە سەخت بووە، بەڵام خۆشبەختانە جگە لە زیانى مادى زیانى گیانى نەبووە و دوو کەس بە سوکى بریندار بوون و تیمەکانیشیان توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

پێداچوونەوە، وریا فەتاح