هەولێر
ئاگرەکەى جادەى غەزالى سێ کۆشکى سووتاند
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە جادەى غەزالى شارى هەولێر، سێ کۆشکى خواردن و خواردنەوە سووتاند.
شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت، ئاگرەکە بە زوویى لەلایەن تیمەکانيانەوە کۆنتڕۆڵکراوە و گومان دەکەن بەهۆى شۆرتى کارەبا یان خەڵوزى نێرگەلەوە روویدابێت.
وتيشى “رێگریمان كرد لە زیاتر تەشەنە سەندنی ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە زیانی مادیش نەخەملێنراوە”.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 1:00
ئاگره‌كه له كاتژمێر 11:20 خولەك روویدا و یه‌كێك له زیانلێكه‌وتووانى ئه‌م ئاگره‌ش زیانه‌كانى به زیاتر له دوو ده‌فته‌ر دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كات.
دلێر ئەحمەد، خاوەنی یەكێك لە كۆشكەكانە بۆ 964 وتی “تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆ رێكلام رامگرتبوو بای حەوت هەزار دۆلارە، كەرەڤانەكەش بایی نۆ هەزار دۆلار بووه و هه‌موویان سووتاون، به‌گشتى زیانه‌كانم زیاتر له 25 هه‌زار دۆلاره”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح