دوکاندارانی قەیسەری

“پارەمان پێ نەماوە و قەرەبوومان دەوێت”

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی تر گردبوونەوە و گلەییان لە رێکارەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە هەیە و دەشڵێن، پارەمان پێنەماوە و قەرەبوومان دەوێت.

کەیوان حەسەن یەکێک لە دوکاندارەکانی بازاڕی قەیسەری تایبەت بە 964 وتی، زۆر بێ پارە بووین و کارەکەش زۆر بە سستی دەڕوات و داوای قەرەبوو دەکەینەوە و هەرگیز دۆخمان بەمجۆرە نەبووە و هەر ئەمەش کار و کەسابەتی ئێمەیە”

شێرزاد محەمەد نوێنەری کۆمپانیای قەڵای خانزاد کە کاری رێکخستن و چاککردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەکات بە 964 راگەیاند ، ماوەی هەفتەیەکە تیمەکانیان رۆژانە بە سێ شەفت 18 تا 20 کاتژمێر کاردەکەن شەوی رابردوو 28 گەڵابە زبڵ و پاشماوەیان لە بازاڕەکە فڕێداوە و هەفتەی داهاتوو دەستدەکەن بە چاککردنەوەی بازاڕەکە .

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

کاری نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر  کرایە 24 كا...

کاری نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر  کرایە 24 كاتژمێر