لە شەش مانگدا 34 کەس

رووداوێکى هاتوچۆ لە گەرمیان گیانلەدەستدانى کەسێکى لێکەوتەوە

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە لەسەر رێگاى کەلار بۆ خانەقین روویدا، کەسێک گیانى لەدەستدا و کەسێکى دیکە بریندار بوو، لە شەش مانگى رابردووشدا لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان 34 کەس بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

وەک ئەوەى هاتوچۆى گەرمیان بڵاوى کردووەتەوە، رووداوەکە کاتژمێر 11:40 خولەکى شەوى رابروو لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى تۆیۆتا کراون و تاکسییەک روویداوە.

لە رووداوەکەدا شۆفێرى تاکسییەکە بە سەختى بریندار بوو و دواتر بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستدا و شۆفێرەکەى دیکەش گەیەنراوەتە فریاکەوتنى شەهید هەژار.

ئەوکەسەى لە رووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە لەدایکبووى 1970یە و دانیشتوى خانەقینە.

بەپێى ئامارێک کە 964 لە رێگەى هاتوچۆى گەرمیان و داتاکردنى رووداوەکانى هاتووچۆ لەو سنوورە دەستى کەوتووە، لە 1.1.2024 تا 30.6.2024 و لە ماوەى ئەو شەش مانگەدا 170 رووداوى هاتوچۆ لە سنوورى گەرمیان روویداوە و لەو ژمارەیەش 34 کەس گیانیان لەدەستداوە و 244 کەس بریندار بوون.

لەمساڵدا چەند کەس بە رووداوى هاتووچۆ لە گەرمیان گیانیا...

لەمساڵدا چەند کەس بە رووداوى هاتووچۆ لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە؟