ژنەکەی غیرە دەکات

راغب عەلامە هەوادارە کچەکانی بێ باوەش ناگەڕێنێتەوە

+964

پەری ساڵح

راغب عەلامە هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی ئێستا 62 ساڵ تەمەنیەتی و باوکی دوو کوڕە، بەڵام هێشتا لەناو خانمان بە پیاوێکی قۆز دەناسرێت و لەگەڵ گۆرانییە رۆمانسییەکانی سەما دەکەن و دەوری دەدەن.

لەگەڵ سازکردنی هەر ئاهەنگ و بۆنەیەکی راغب عەلامە، کچان دەوری دەدەن و سەمای لەگەڵ دەکەن، ئەویش بێ دڵیان ناکات و دەستیان دەگرێت و دەیانهێنێتە سەر شانۆ و دەبێتە باسی گەرمی سۆشیال میدیا، وەک کۆتا ئاهەنگی کە لە تونس ئەنجامی دا و  بە جۆشوخرۆشە پێشوازیان کرد، دوو خانمیش هەر ئەوەندەی نزیکبوونەوە، بە گۆرانی دەستیگرتن و ‌بردنییە سەر شانۆ و  پێکەوە سەمایان دەکرد، بەبێ باوەشێکی گەرمیش نەیناردنەوە

ئەمە یەکەم و کۆتا ئاهەنگی نییە راغب عەلامە بەم شێوازە بەڕێی دەکات، بەرلە سێ مانگ لە پاریس کچە هەوادارێک بەدەوریدا هێندە سەمای کرد یەک تۆزی مابوو ژنەکەی بۆی بچێتە سەر مەسرەح و ئەمەش کاردانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک  لە میدیاکان دەڵێن، جیهان عەلامەی هاوسەری راغب یەکەم جاری نییە تووشی ئەو حاڵەتە دەبێت و لە یەکێک لە ئاهەنگەکان هێندە توڕەبووە لەبەردەم ئامادەبووان پاڵی ناوە بەو کچە هەوادارەی دەوری مێردەکەی داوە.

راغب عەلامە دووجار ژیانی هاوسەرگیری کردووە، دوای جیابوونەوەی لەگەڵ ئەوەی یەکەم، لە ساڵی 1996 لەگەڵ جیهان عەلامە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنایەوە و ئێستا خاوەنی دوو کوڕن

نەجوە کەرەم بە فەرمی هەواڵی هاوسەرگیری کردنی راگەیاند

نەجوە کەرەم بە فەرمی هەواڵی هاوسەرگیری کردنی راگەیاند