قوتابیان پشکنینیان بۆدەکرێت
تەندروستیی تەکیە قوتابخانەکان و باخچەی منداڵان ئاگادار دەکاتەوە
پشکنینی قوتابیان
964+
عەزیز گۆپتەپەیی
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە داوا لە قوتابخانە بنەرەتییەکان و باخچەی منداڵان دەکرێت، کە قوتابی تازە وەرگیراو رەوانەی مەڵبەندی تەندروستی ناحیەی تەکیە بکەن لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بە مەبەستی پشکنین و رایکردنی کارەکانیان، وابڕیارە پرۆسەکە لە 8.7.2024 دەستپێبکات و تا 26.7.2024 بەکۆتابێت.
لەتیف رەوف حەمەد، بەرپرسی خوێندنگاکان لە مەڵبەندی تەندروستیی تەکیە 964ـی راگەیاند، ئەو پشکنینانەی، کە بۆیان دیاریکراوە پێکهاتووە لە پشکنینی گشتیی چاو، ددان، کێش و باڵا.
وتیشی، بەپێی زۆری ژمارەی قوتابییەکان رۆژەکانمان دیاری کردووە بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و پشکنینەکان بە رێکوپێکی بکرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ناردنی قوتابییەکان بەسەر رۆژەکاندا دابەش دەکرێن ، بۆ نموونە قوتانخانەیەک کە دوو رۆژی بۆ دیاریکراوە، با قوتابییەکانی دابەشی دوو رۆژەکە بکات و لە یەک رۆژدا هەموویان نەنێرێت، چونکە قەرەباڵغییەکی زۆر دروست دەبێت و ناتوانرێت ئیشەکانیان بۆ رایی بکرێت، بە پێچەوانەوە دەکەوێتە رۆژانی دواتر.
پێداچوونەوە: هاوبەش
پشکنینى تەندروستى بۆ قوتابییە تازە وەرگیراوەکان دەکرێت