شاره‌وانى: چاڵه‌كان پینه ده‌كه‌ین
ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى نێوان هه‌ردوو ئیداره‌ى سۆران – راپه‌ڕین كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى نێوان هه‌ردوو ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین و سۆران كراوه، شاره‌وانى وه‌رتێش ده‌ڵێت :له‌م قۆناغه ته‌نیا پینه‌ى چاڵه‌كانى ئه‌م رێگایه ده‌كه‌ین.
رێگاكه كه‌وتووه‌ته گوندی خانەقا و ناحیەی وەرتێ له سنوورى قه‌زاى رواندز، کە دوو ئیدارەی سەربەخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
خوسره‌ت سادق به‌ڕێوه‌برى گشتى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاكه بریتی ده‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ى چاڵه‌كان و فروانكردن و قیڕتاوكردن، بۆئه‌وه‌ى هاتوچۆى هاوڵاتیان له‌نێوان هه‌ردوو ئیداره‌ى په‌كی نه‌كه‌وێت.
وتیشی “له‌پلانمان دایه كه ئه‌م رێگایه به‌ته‌واوى نۆژه‌نبكرێته‌وه به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌ى پێویسته ته‌نیا نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌كه‌ین”.
باسی له‌وه‌شكرد، بڕى 100 ملیۆن پێویسته بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌م رێگایه و ئه‌وه‌ى ئێستا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بودجه‌ى ئاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه.
لایخۆشییه‌وه شاره‌اونى ناحیه‌ى وه‌رتێ بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ده‌ستكراوه بۆ چاككدرنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایه و لە قۆناغی سەرەتادا ته‌نیا رێگاكه پینە ده‌كه‌ن و لە قۆناغی دواتریش قیرکردنی گشتیە واتە هەموو نۆژەن دەکرێتەوە.
شاره‌وانى ئاگادارییه‌كیشی بۆ شۆفێرانى ئه‌م رێگایه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌ئاگاییه‌وه هاتوچۆ به‌م رێگایه‌دا بكه‌ن چونكه له‌ژێر نۆژه‌نكردنه‌وه‌دایه.
پێشتریش، ئه‌حمه‌د قادر قایمقامى رواندز به 964ـى راگه‌یاند بوو كه رێگاكه خۆى هه‌یه، به‌ڵام كاتى خۆى حكومه‌تى پێشووى عێراق بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى دروستی كردبوو “ده‌مانه‌وێت له چوارچێوه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه رێگاكه فراونتر و قیڕتاو بكرێت و مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر ئه‌و رێگایه نه‌مێنێت”.