پشوویانە

بانکی باواجی کۆیە: سبەی هیچ مامەڵەیەک ناکەین

964+
ئەحمەد مستەفا

بانکی باواجی کۆیە سبەی دووشەممە پشوویانە، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێن، “هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتیان جێبەجێ ناکەن”.

سبەی ئەوان پاکتاوی نیوەی ساڵ دەکەن، ساڵانەش لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە نیوەی ساڵ و کۆتایی ساڵ لە دوو كاتی جیاواز، كاری بانكی رادەگیرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 30.6.2024، بانكی باواجی بڵاویكردووەتەوە، “ساڵانە بانكەكانی عێراق دوو رۆژ پشوو وەردەگرن”، باس لەوەش كراوە، “هەموو ساڵێك سەرەتای مانگی حەوت و سەرەتای مانگی یەك، بۆ ئەمساڵ 1.7.2024 كە دەكاتە سبەی رۆژی دووشەممە، پشووی فەرمیی بانكە”.

لەو پشووەدا، فەرمانبەرانی بانکەکە دەوام دەكەن، بە مەبەستی پاكتاوی نیوەی ساڵ و هیچ مامەڵەیەكی هاوڵاتی جێبەجێ ناكرێت، “چونكە دەرگای بانك ناكرێتەوە”، تكا کراوە، “هیچ كەسێك سەردانی بانك نەكات تا رۆژی سێشەممە”.

پشووی بانكی بۆ پێداچوونەوە بە هەژماری ساڵ و نیوەی ساڵە بۆ ئەوەی فەرمانبەران پاكتاوی شەش مانگیان رادەست بكەنەوە.

بانکێک 150 ملیۆن دینار قەرز دەدات بە هاوڵاتیان و فەرمانب...

بانکێک 150 ملیۆن دینار قەرز دەدات بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران

بانکی باواجی کۆیە کاتی بۆ یەکەمەکان دیاری کرد

بانکی باواجی کۆیە کاتی بۆ یەکەمەکان دیاری کرد