حەوت رێنمایی لە بەرگریی شارستانیەوە

بەم رێنماییانە مەهێڵە ئامێری فێنککەرەوەکەت ئاگر بگرێت

964+

ژووری هەواڵ

بەرگریی شارستانیی سلێمانی حەوت رێنمایی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بە مەبەستی پاراستنی ئامێرەکانی فێنککەرەوە پابەندبن، بۆئەوەی رێگری لە ئاگرکەوتنەوە بگرن.

بە گوێرەی رێنماییەکان، پێویستە ئامێرەکانی فێنککەرەوە بۆ ماوەیەکەی زۆر و بە بەردەوامی کارنەکەن بۆ ئەوەی بەدووربن لە ئاگرگرتن.

رێنماییەکان ئەمانەن:

1.کارپێنەکردنی ئامێرە فێنککەرەوەکان لەسەر نزمترین نمرەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر.
2. رێکخستنی پلەی گەرمی ئامێری فێنککەرەوەکان لەسەر نمرەیەک کە کەمتر نەبێت لە 22 پلەی سەدی.
3.کوژاندنەوەی فێنککەرەوەکان لەکاتی دەرچوون لە ماڵ بۆ کەمکردنەوەی پەستان لەسەر سیستەمی کارەبا.
4. پشکنینی بەردەوامی ئامێرەکان لە رووی چاککردن (سيانە)ـەوە.
5.دڵنیابوونەوە لە نەبوونی شکست و داخوران لە وایەرە کارەباییەکان.
6.دڵنیابوونەوە لە بوونی هەواگۆرکێی گونجاو لە دەوری یەکە دەرەکییەکانی فێنککەرەوەکان.
7. بوون و دامەزراندنی سیستەمی هەستەوەر بە ئاگر لەناو باڵەخانە و ماڵەکان.

ئاگرکەوتنەوەکان بەرگرى شارستانى خورماتووى ناچار بە هە...

ئاگرکەوتنەوەکان بەرگرى شارستانى خورماتووى ناچار بە هەڵمەتێکى هۆشیارى کردووە