دوو رێگەی دیکە دیاریکراون

یەک هەفتە رێگەی سەنگاو بۆ باسەرە بەڕووی بارهەڵگراندا دادەخرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ ماوەى هەفتەیەک رێگەی سەنگاو – دەربەندی باسەرە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر  داخرا، هاتوچۆی بازیان دەڵێن، “شۆفێرانى بارهەڵگر دەتوانن رێگەی جێگرەوە لەوانەش سەنگاو – چەمچەماڵ بۆ بازیان یان بازیان بۆ قەرەداغ بەکاربهێنن”.

لە ئەمڕۆوە 30.6.2024 بۆ ماوەى هەفتەیەک رێگای سەنگاو – دەربەندی باسەرە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر داخراوە.

موقەدەم ئەڵێن کەریم حەمەڕەشید، ئەفسەری هاتوچۆی بازیان  بە 964ی وت، “رێگەی سەنگاو بۆ دەبەندی باسەرە تا دێلێژە، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەڕووی بارهەڵگردا دادەخرێت”، ئەو ئەفسەرە وتیشی، “شۆفێران دەتوانن رێگەی بەدیلی، سەنگاو و چەمچەماڵ بۆ بازیان یاخود بازیان بۆ قەرەداخ بەکاربهێنن”.

هۆکاری داخرانی رێگاکە نوێکاری و کاری نۆژەنکردنەوەیە، ئەو ئەفسەرە باسیلەوەشکرد، “ئەو رێکارە، یارمەتیدەری تیمەکانە تا کارەکانیان بە سەرکەوتووی لە ماوەی دیاریکراودا جێبەجێ بکەن”.

شۆفێری تاکسییەک لە رێگای خەلەکان بە رووداوی هاتوچۆ گیا...

شۆفێری تاکسییەک لە رێگای خەلەکان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا