بۆچى دەچن؟

شاندێکى بازرگانى هەرێم سەردانى بەنگلادیش دەکەن

964+

وریا فتاح

بڕیارە لە کۆتایى مانگى ئابدا شاندێکى بازرگانى هەرێم سەردانى بەنگلادیش بکات، وەک خۆیان دەڵێن، دەیانەوێت بەچاوى خۆیان ئەو وڵاتە ببینن و بزانن بۆ چ بازرگانییەک گونجاوە، بەتایبەت چا و برنج.

بەپێى راگەیەنراوێکى ژوورە بازرگانییەکانى هەرێم، لە کۆتایی مانگی ئابی 2024، گروپێکی بازرگانانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم سێکتەرەکان سەردانی وڵاتی بەنگلادیش دەکەن.

بەرنامەی گەشتەکە، سەردانیکردنی وەزارەتی بازرگانی، ژووری بازرگانی، چەند کارگەیەکی ئەو وڵاتە و سازدان و دیداری رووبەڕوو دەبێت لە نێوان بازرگانانی هەردوولا.

لەسەر ئەو سەردانە، مەعروف هەرکى، جێگرى ژوورى بازرگانى هەولێر بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت، سەردانەکە بۆ ئەوەیە تا بزانین بەنگلادیش لە چ رووبەکى بازرگانییەوە بەهێزە و بتوانین بازرگانیان لەگەڵ ئەنجام بدەین، بەتایبەت برنج و چا.

964 پرسیارى ئەوەى لێکرد، ئێستا لە رێگەى ئینتەرنێتەوە دەتوانى ئاستى بازرگانى و جۆرى بازرگانى هەر وڵاتێک بزانرێت، بەڵام مەعروف هەرکى وتى،”هیچ شتیک وەک ئەوە نییە کە بچیت بە چاوى خۆت ببینى، ئەوان چەندین جۆر بازرگانی خواردەمەنیان هەیە، دەمانەوێت بە چاوى خۆمان بیبینین و کوالێتییەکەى بزانین، ئەگەر گونجا بیکەینە دەروازەیەک بۆ بازرگانى”.

ئەو پێى وایە ئەو سەردانانە لەرووى بازرگانى و گەشتیارییەوە زۆر گرنگن، هەروەک روونى کردەوە یەکێک لە کێشەکانى کەرتى گەشتیارى هەرێمیش هەر ئەوەیە کە گەشتیارى ئەوروپى بە چاوى ژینگەى جوگرافى و دۆخى ئەمنى عێراقەوە سەیرى هەرێمى کوردستان دەکەن، لە کاتێکدا ئەگەر راستییەکە بزانن لە بارەى دۆخى ئەمنى و کەرتى گەشتیارى هەرێم، بۆچوونیان دەگۆڕێت، ئەوەش لەوە دەبێت رووبەروو بۆیان روون بکرێتەوە.

مەعروف هەرکى ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو بازرگان و خاوەنکارانەى ئارەزوو دەکەن لەگەڵ ئەم گروپە سەردانی وڵاتی بەنگلادیش بکەن، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندیەکان بکەن بۆ ناو تۆمارکردن.

داوا لە بازرگانان دەکرێت بایکۆتى هێنانى کاڵاى ئێرانى ب...

داوا لە بازرگانان دەکرێت بایکۆتى هێنانى کاڵاى ئێرانى بکەن