پێشتر چەند جار هاوسەرگیرى کردووە؟

نەجوە کەرەم بە فەرمی هەواڵی هاوسەرگیری کردنی راگەیاند

+964

پەری ساڵح

خۆری گۆرانی عەرەبی نەجوە کەرەم لە تەمەنی 58 ساڵی لەسەر مەسرەحەوە بە عەزی سپییەوە لە رۆمانیا بە فەرمی هەواڵی هاوسەرگیری کردنی راگەیاند بێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکات.

وەک هەموو جارێک دەنگۆی هاوسەرگیریکردنی نەجوە کەرەم ماوەیەک بوو تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی تەنیبوو، بۆ پشت راستکردنەوەی تەواوی دەنگۆکان لە ئاهەنگەکەی رۆمانیا بە عەزی سپییەوە چووە سەر مەسرەح و وتی، “هەواڵێکتان دەربارەی ئەم عەزیەی پۆشیوومە پێدەڵێم، چونکە بۆ من زۆر بەنرخە و بەهای هەیە، جگە لەوەی رەنگی سپییە و زۆر حەزم لەو رەنگەیە، لە هەمانکاتدا ئەوە رەنگی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەمە و هەمان عەزیم پۆشی بوو”.

دوای راگەیاندنی ئەم هەواڵە بەشێوەیەکی فەرمی تەواوی سۆشیال میدیا  بوو بە هەواڵی هاوسەرگیری کردنەوەی نەجوە کەرەم و هەوادارانیشی هیوای بەختێکی باشیان بۆ خواست، بەڵام نەجوە ئاشکرای نەکرد ئەو کەسەی هاوسەرگیری لەگەڵ کردووەتەوە کێیە؟

نەجوە کەرەم خاوەن دەنگێکی چیاییە و بە خۆری گۆرانی عەرەبی ناسراوە، جوانییەکەی و بەژن و رێکی لەشولاری هەمیشە دەبێتە جێگای سەرنجی هەمووان، لە ساڵی 2000 هاوسەرگیری لەگەڵ یوسف حەرب دەکات، پاش دووساڵ جیادەبنەوە، دواتر هاوسەرگیریەکی دیکە بەڵام سەرکەوتوو نابێت و جیابوونەوە هەڵدەبژێرێت.

" لە بەراوردکردنم بە کازم ساهیر ناترسم "