لیژنەکانى قایمقامییەت لە کاتى سەردانى نانەواکاندا...وێنە: قایمقامییەتى هەڵەبجە
"بە کۆمێنت تەشهیرى پێکردووین"
قایمقامییەتى هەڵەبجە لەسەر دەستگیرکردنى گەنجێک روونکردنەوە دەدات
964+
وریا فەتاح
لەسەر دەستگیرکردنى گەنجەکەى هەڵەبجە، قایمقامییەت روونکردنەوە دەدات و دەڵێت،”تەشهیر و بێڕێزى بە لیژنەکانمان کردووە”.
لەسەر سکاڵاى قایمقامییەتى هەڵەبجە گەنجێک بە ناوى بڕیار کەمال، لە رۆژى چوارشەممەى رابردووەوە دەستگیرکراوە.
قایمقامییەتى هەڵەبجە لەسەر دەستگیرکردنى ئەو گەنجە، روونکردنەوەیەکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامییەت لە رۆژى 18.6.2024 کە پشووی فەرمى و سێیەم رۆژی جەژن بوو سەردانی ناوبازاڕی شاری هەڵەبجەی کرد، پاش پشکنینى ورد بۆ چەند نانەواخانەیەک دەرکەوت کە دوو نانەواخانە گرانی فرۆشییان کردووە.
ئاشکراشى کردووە، لەسەر پێبژاردنى ئەو دوو نانەواخانەیە کە لە پەیجى فەرمى قایمقامییەت بڵاوکراوەتەوە، بڕیار کەمال بەکۆمێنت لەچەندین پەیج تەشهیرو بێڕێزی بە لیژنەکانى قایمقامییەت کردووە.
باس لەوەشکراوە، دواتر لیژنەکە سکاڵاى لە دژ ئەو کەسە تۆمار کردووە و لە بنکەى پۆلیسى هەڵەبجە پاراوى بۆ کراوەتەوە و دۆسییەکە لە دادگایە.