له جۆرى ساڕاى فه‌ڕه‌نسییه
ته‌رزێكی نوێى گوێز له باڵه‌كایه‌تى به‌رهه‌مه‌كه‌ى سێ ئه‌وه‌نده‌ى گوێزى خۆماڵییه
964+
ئاكام غه‌فور – سۆران
له سنوورى باڵه‌كایه‌تى ته‌رزێك (جۆرێک)ـى نوێى گوێز چێنداوه، جیاواز له گوێزى خۆماڵى ساڵانه به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌م ده‌گرێت، باخدارێك كه یه‌كه‌مجار كارى له‌سه‌ر ئه‌م گوێزه كردووه ده‌ڵێت، به‌رهه‌مه‌كه‌ى سێ ئه‌وه‌ندى گوێزى خۆماڵى ده‌بێت.
گوێزه‌كه ناوى ساڕاى فه‌ڕه‌نسییه، له‌گه‌ڵ كەشوههواى هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش باڵه‌كایه‌تى ده‌گونجێت.
ئەیوب رەشدوری، ماوه‌ى نزیكه‌ى 18 ساڵه كار له‌سه‌ر چاندنى ئه‌م گوێزه ده‌كات، به 964ـى وت، گوێزه‌كه‌ى هه‌ر به بچووكى به‌رهه‌م ده‌گرێت و به‌رهه‌مه‌كه‌شی له‌چاو گوێزى خۆماڵى زۆر زیاتره.
وتیشی “خه‌ڵكێكى زۆر هاتوون ئه‌و جۆره گوێزهیان بردووه بۆ چاندن و به‌رگه‌ى هه‌موو كه‌شوهه‌وایه‌ك ده‌گرێت”.
ئاماژه‌ى بهوشهكرد، گوێزه‌كه زۆر تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه تامه‌كه‌ى خۆشه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن